فایەق شێخ عەلی : گۆڕانكاری گەورە لە عێراق بەڕێوەیە ساڵی 2024 کۆتایی بە هەموو شتێک دێت

دۆخی عێراق بەجۆرێك داخراو بەهۆی چەندان ئاڵۆزی و چەندان تەنگژەوی تێكهەڵكێش، ئەوەی ئێستا دەبینرێت هیچ بنەمایەكی دەوڵەتبوونی تیادا نەماوە، فایەق شێخ عەلی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ئاماژە بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی عێراق دەكات.

فایەق شێخ عەلی، ئەمینداری گشتی پارتی گەل بۆ چاكسازی لە پرۆگرامێكی تەلەڤزیۆنیدا گوتی، دۆسیەی عێراق بەدەستی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسەوە بوو، بۆیە كوژرانی و تەواوی رووداوەكەی فڕۆكەخانەی بەغدا مەترسیدارترین بوو لە عێراق.

شێخ عەلی زیاتر دەڵێ، پرۆسەی سیاسی لە عێراق لەلایەن تیمێكی نێودەوڵەتییەوە دێتە گۆڕان، دوورترین وادەیش بۆ ئەو گۆڕانكارییە ساڵی 2024ە، بۆیە پێویستە وڵاتانی عەرەبی دەست لەو رژێمە سیاسییەی ئێستا بەربدەن، چونكە سیستەمی نوێ كە دێتە كایەوە، بەهێز و نموونەیی دەبێت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو گۆڕانكارییەی روو دەدات.

 

Back to top button