حكوومهتی ههرێم بهسهرۆكایهتی مهسرور بارزانی كۆدهبێتهوه و گفتوگۆ لهبارهی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق دهكرێت
ئهمڕۆ چوارشهممه 6ی 7ی 2022، ئەنجوومەنی وەزیرانى ههرێمى كوردستان، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات. تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بریتین لە:..
– راپۆرتێک سەبارەت بە پێشڤەچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.
– پێشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی کار.
– ڕاپۆرتی دارایی هەرێم لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2022 بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکان.
– هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق.