عه‌لی باپیر:جگه له هێزی پێشمه‌رگه نابێت هیچ هێزێك به بێ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم له شنگال بوونی هه‌بێ.
خواكوڕك
ئەمڕۆ چوارشەممە 15/3/2017 له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگەیاند” ته‌نها هه‌رێمی كوردستان بۆی هه‌یه بڕیار لەسەر داهاتووی شنگال بدات و هیچ هێزیك به بی فه‌رمانی حكومه‌تی هه‌ریم ڕێگا پێدراو نیه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ” عه‌لی باپیر” له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: ته‌نها هه‌رێمی كوردستان بۆی هه‌یه بڕیار لەبارەی شنگال بدات و نابی هیچ هێزیك به بێ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌ریم بیر له مانه‌وه بكاته‌وه له سنوره‌كه، و بارگرانی و زه‌حمه‌تی درووستبكات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت” ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی شنگال ده‌ستی تری له پشته‌وه بێت یان به وه‌كاله‌ت بێت، ئه‌وا مه‌ترسیداره و هیواشی خواست كه به‌و شێوه‌یه نه‌بێت.
” باپیر” ڕاشیگه‌یاند” ئومێد ده‌كه‌م به‌زوویی ئاوێك به ئاگره‌كه‌دا بكرێت، هه‌رچی زیانێك پێمان گه‌یشتووه له مێژووی خۆماندا به‌هۆی دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی خۆمانه‌وه بووه، ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی كوردستان ته‌بایی سیاسیی هه‌بێت، بارگرژی سه‌ربازی نامێنێت و ده‌بێت ته‌بایی سیاسی بگه‌ڕێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كان.