به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كوردستان تیڤی: هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی له نه‌شمیل محه‌مه‌دیان داوه و بێ هۆش كراوه.
خواكوڕك
له راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی (كوردستان تیڤی) رایده‌گه‌یه‌نێت:دوێنێ پێنج شه‌ممه 16/3/2017 له‌كاتی رووماڵكردنی یاری نێوان یانه‌ی (نه‌ورۆز و شێروانه) له ياريگای كه‌مال سه‌لیمی شاری سلێمانی, هێزی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانى سلێمانی په‌لاماری په‌یامنێری وه‌رزشیی كوردستان تیڤی (نه‌شمیل محه‌مه‌د) ده‌ده‌ن و لێیده‌ده‌ن و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كاتژمێر بی هۆش ده‌بێ.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) به‌هۆی په‌لامار و لێدانه‌وه ئه‌و كچه په‌یامنێره، ماوه‌ی پێنج كاتژمێر له‌هۆش خۆی چووه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی و دوای شه‌وێك مانه‌وه له ژێر چاودێری ته‌ندروستی، ئه‌مڕۆ به‌یانی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست (سەنتەری میترۆ) بۆ داکۆکیكردن لە رۆژنامەنووسان, له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوه‌و تێیدا هاتوه” ئیدانەی دەستدرێژی و توندوتیژی بەرامبەر بە کچە رۆژنامەنووس (نەشمیل محه‌مه‌د) دەکات و رایدەگەیەنێت”هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و وەک دوژمن مامەڵە لەگەڵ پەیامنێران و وێنەگری کەناڵەکان دەکەن.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی سلێمانی كه‌ناڵه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات”په‌یامنێره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وێنه‌گرێك، ویستوویانه رووماڵی یاری نێوان دوو یانه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام رێگرییان لێكراوه و دواتر لێیاندراوه و ئازار به سه‌ری ئه‌و كچه په‌یامنێره گه‌یشتووه.