سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات.
خواكوڕك
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان له په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا، سه‌ره‌خۆشی له نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌كات به هۆی كۆچی دوای (خاتوو شوعله عه‌ل) هاوسه‌ری.
په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ نەوشیروان مستەفا و خانه‌واده و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو خاتوو شوعله عه‌لی به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان بۆ بەڕێز نەوشیروان مستەفا به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو شوعله عه‌لی سه‌عید ھاوژینی بەڕێزتانمان بیست.
بەم بۆنەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه و خانەوادە و کەسوکارتان ده‌كه‌م. له خودای گه‌وره داواكارم جێگه‌ی خوالێخۆشبوو به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا اليه را‌جعون
مسعود بارزانی
١٧/٣/٢٠١٧