نێچیرڤان بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات.

خواكوڕك

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به‌ هۆی كۆچی دوایی هاوسه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا خاتو (شوعله‌ عه‌لی) سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ ده‌كات.

بەڕێز کاک نەوشیروان مستەفا ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دواییی خاتوو شوعلە عەلی، هاوسەری بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و منداڵەکانتان و کەسوکار و خزمانی هاوسەری کۆچکردووتان دەکەین.

خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش ببێت و دڵنەوایی و تەندروستیش بە ئێوەی بەڕێز ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

17/3/2017

Back to top button