بەرهەم ساڵح بە هاوڕێیەتی ئازاد بەرواری سەردانی هۆشیار زێباری دەكات

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی پەیوەندیە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی چەق بەستووی پێی نایە دوو ساڵ تا ئێستا چەند كێشەیەك بە هەلپەسێردراوی ماونەتەوە حزبە كوردستانیەكان لەسەری رێك نەكەوتوون, بەڵام پەیوەندی سەركردەكان هێشتان بە هێز ماوەتەوە ئەمەش دەرفەتێكە بۆ دەرباز بوون لەو دۆخە چەق بەستووە.

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەیەكی بڵاو كردۆتەوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ هەر یەكە لە (د.بەرهەم سالح) جێگری دووەمی سكرتێرگشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و (ئازاد بەرواری) ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانیان كردووە.

هۆشیار زێباری نوسیوەتی:” ئەمرۆ لەگەڵ دوو دۆستی دێرین و هاو خەبات لە ماڵی خۆمان”

چاودێرێكی سیاسیش لە بارەی پەیوەندی نێوان سەركردەكانی هەرێم بە خواكوڕكی راگەیاند:” پەیوەندیە كەسیەكانی سەركردەكانی هەرێم كاریگەری زۆری هەیە لەسەر تێپەڕاندنی ئەو دۆخە چەق بەستووەی كە هەیە, دەكرێت لە رێگەی ئەم جۆرە پەیوەندیانە پەیوەندیە سیاسیەكان بەهێز بكرێنەوە”.

Back to top button