قەرزپێدان بۆ بیناکردن دەستپێدەکاتەوە .

 

نووسینگەی راگەیاندنی ” بانکی رەشید ” لە ڕاگەیاندراوێکدا ، هاووڵاتیان بۆ پێدانی قەرزی بیناکردن ئاگادار دەکاتەوە .

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە “میکانیزمی قەرزی 50 ملیۆن دینار بۆبیناکردن بەدوو قۆناغ دەدرێت کە لە ڕێژەی 50٪ پارەکە زیاتر نەبێت، واتا هەر قۆناغێك 25 ملیۆن دینار دەبێت”.

 

سەبارەت بەوەی ئەو قەرزە بە كێ دەدرێت، بانكەكە دەڵێت: “قەرزەکە بەو فەرمانبەرانە دەدرێت کە مووچەکانیان لەلای بانکەکە هەیە و بەبێ كەفیل دەدرێت”.

 

ئاماژە بەوەش كراوە بۆ هاووڵاتی ئاساییی دەبێت تەمەنی 18 ساڵی تەواو کردبێت و فەرمانبەرێکیش بەکارتی بانكی كەفیل و پشتگیری بێت.

Back to top button