حکومەتی هەرێم: هەرکەسێک مووچەی بەرزی هەبێت دەوام نەکات خانەنشین دەکرێت و ئۆتۆمبێل و پاسەوانی لێ وەردەگیرێتەوە
كابینەی نۆ بڕیارە قورسەكەی دا و ئەو بەرپرسانەی مووچەیان زۆرەو دەوام ناکەن خانەنشین دەکرێن و مووچەیان کەم دەبێتەوەو ئۆتۆمبێل و پاسەوانیشیان لێ وەردەگیرێتەوە
▪️لەچوارچێوەی چاكسازییەكاندا، كابینەی نۆی حكومەتی كوردستان، بڕیاریدا بەرپرسی حكومی ”معوم” بمێنێت، بەوەش پارەیەكی زۆر بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە.
سەدان كەسی (بەڕێوەبەری ناحیە، قایمقام، بەڕێوەبەری گشتی و..تاد) كە هیچ دەزگایەك بەڕێوە نابەن ”معوم”ن و تەنیا بە ناونیشانەكانیان، پارەیەكی زۆر وەردەگرن و دەوام ناكەن، حكومەت بڕیاریدا، خانەنشین بكرێن.
بە خانەنشینكردنی ئەو سەدان كەسە، ئوتومبێل و پاسەوان و شۆفێریان لێوەردەگیرێتەوە، هەروەها موچەیان كەمدەبێتەوە.
چیتر هیچ ئیمتیازاتێكیان پێنادرێت، بەوەش سەدان ملیۆن دینار بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە.
چیتر بەرپرسی ”معوم” و لەو شێوەیە نامێنێت لە حكومەتدا .