به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ 2 پرسی گرنگ كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 24ـی ئابی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات.

کۆبوونەوەکە دوو بڕگە لە خۆ دەگرێت، کە یەکەمیان خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزاری دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و بەربەست و کێشەکان و پێشنیار و چارەسەر بۆیان.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی زانیاری سەبارەت بە پرۆژەکانی خزمەتگوزاریی گشتی کە لە تەمەنی کابینەی نۆیەم جێبەجێکراون یان لە قۆناغی جێبەجێ کردندان لە داشبۆردی پرۆژەکان کە لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە کاری لەسەر کراوە.

Back to top button