بۆ سێیه‌م رۆژ له‌سه‌ریەک  ئه‌مریکا پێگه‌ی میلیشیاکانی سه‌ر به‌ ئێرانی له‌ سووریا بۆردومان کرد

 

لە کاردانەوە بە هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر ئەو بنکەیەی کە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا جێگیرن، سوپای ئەمریکا بۆ سێهەمین ڕۆژ لەسەریەک پێگەی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی لە دێرەزووری سووریا بۆردومان کرد.

 

لەشکری ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، کۆپتەرەکان پێگەی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیان کردووەتە ئامانج لە شاری مەیادین لە پارێزگای دێرەزوور، لەکاتێکدا خۆیان ئامادە کردووە بۆ دووبارە تەقاندنی مووشەک بۆ سەر بنکەکە.

 

لەم نێوەندەدا، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە بەریتانیایە، هەروەها رایگەیاندووە، هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی میلیشیای فاتمیون ئەنجامدراوە، کە ئێران لە نێو شیعەکانی ئەفغانستانەوە کۆی کردۆتەوە.

 

بەپێی ئەم ڕێکخراوە، لانیکەم شەش کوژراوی بەجێهێشتووە. هەندێک لە ڕاپۆرتەکانی دیکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ١٠ چەکدار کوژراون.

Back to top button