له خه‌لیفان به‌رپرسێكی گۆڕان گه‌نجان ناونوس ده‌كات بۆ چوونه نێو ڕیزی حه‌شدی شه‌عبی.
خواكوڕك
به‌رپرسێكی گۆران له سنوری شارۆچكه‌ی خه‌لێفان گه‌نجانی سنوره‌كه بۆ چوونه نێو ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناونوس ده‌كات، و به‌ڕیوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ش ده‌ڵێت” به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگا به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناده‌ین كاری له‌و شیوه‌یه بكات چونكه ئه‌و هێزانه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نین و ڕێگا پێدراو نین.
(کاروان کەریم خان) بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوه”چەند ڕۆژێکە لە سنووری ناحیەی خەلیفان، سەر بە قەزای سۆران، فۆڕمێک بۆ تۆمارکردنی ناوی گەنجانی ناوچەکە بۆ نێو حەشدی شەعبی تۆمار دەکرێت، کارەکەش لەلایەن ئەندامێکی جڤاتی گۆڕانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بە گوتەی ئەو بەرپرسەی گۆڕان، گوایا ناو تۆمارکردنەکە بۆ پاسەوانیی سنوورە و لەلایەن بەغداوە ڕاسپێردراوە خەڵکی ناوچەکە چەکدار بکات، بەڵام لەژێر ھەرناوێکدا بێت، ناونووسینەکە بۆ ڕیزەکانی حەشدی شەعبییە و ھەرناوێکی لێ دەنێن ئارەزووی خۆیانە.”
گۆڕان دەیەوێت گه‌نجانی ناوچه‌كه بۆ نێو حەشدی شەعبی پەلکێش بکات و فریویان بدات، بەڵام (کاروان کەریم خان) گوتی”ناهێڵن لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە هیچ هێزێکی دیکە لەو دەڤەرەدا دروست بکرێت و ئاماژەیشی دا: ”زانیاریی ئەوەمان لا نییە، چەند کەس ناویان تۆمار کراوە، بەڵام وەک حکوومەت بەھیچ شێوەیەک ڕێ نادەین لە سنووری ئێمە خەڵک بۆ ڕیزەکانی حەشدی شەعبی و ھەرھێزێکی دیکەی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە تۆمار بکرێت، ڕێگرییشمان لەو فۆڕمە کردووە، چونکە لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەیە، ئه‌و كاره‌ش دەچێتە چوارچێوەی دەرەوەی یاسا و قبووڵی ناکەین.