مەلا بەختیار بە تووندی وەڵامی بافل تاڵەبانی دەداتەوە
دوای ئەوەی تۆمارێکی دەنگی بافل تاڵەبانی بڵابووەوە کە تێیدا قسە لەبارەی مەلابەختار دەکات، مەلا بەختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی تۆمارێكی ده‌نگیەکەی بافڵ تاڵه‌بانی بڵاو كرده‌وه
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندووە، خوا هێڵی سووره و من باوه‌ڕم به خوا هه‌یه. بۆیه قسه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وه‌یه كه بیسه‌لمێنێ ئه‌و “مولحید” نییه و راسته‌وخۆ باسی من ده‌كات.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان روونكردنه‌وه‌كه‌ی به ڤیدیۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، ره‌تی ده‌كه‌مه‌وه كه بافڵ من به‌و شێوه‌یه بناسێنێت و به مه‌به‌ستی سیاسیی خۆی به‌كارم بێنێ، چونكه ئه‌و سه‌له‌فییه‌ی قسه‌ی بۆ بافڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌یه‌تی كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌نگ كۆ بكاته‌وه و دڵی هه‌مووانی راگرتووه.
مه‌لا به‌ختیار داوا له بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كات كه به قسه‌ی سه‌له‌فییه‌كان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، وه‌ك هاتنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێ. هاوكات باس له‌وه ده‌كات كه بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌ده‌بیاتی دابڕان و بیری دابڕانی نه‌خوێندووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یش بنه‌مای سه‌رده‌می مام جه‌لاله كه رابه‌رمان بووه.