کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی پەیوەندی چیە بە لاهور جەنگیەوە؟
بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی کۆبێتەوە.
دەزگایی میدیایی خواکوڕك لە سەرچاوەیەکی باڵای نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان زانیوویەتی، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئەمرۆدا باسى دۆخى ناوخۆى یه‌كێتى ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و شه‌ڕه میدیایه‌ى له‌نێوان لاهور جه‌نگى و بافڵ تاڵه‌بانى له هه‌فته‌ى رابردووه‌وه ده‌ستى پێكردووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، لاهور له‌ناو یه‌كێتى به‌كۆتا هاتووه، به‌ڵام هه‌ندێكجار له كۆبوونه‌وه‌كاندا بافڵ تاڵه‌بانى به ئاماژه‌یه‌كى بچووك به بیرى ده‌هێنێته‌وه كه لاهور كۆتایی هاتووه به‌تایبه‌ت دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیستەمى هاوسه‌رۆكایه‌تى.
پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵوێستی یەکێتی لەوبارەوە، ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.