دوو ملیۆن دۆلار دەستی بەسەر داگیرا، کە بە نیاز بوون لە سلێمانییەوە بیبەن بۆ ئێران

 

دوای ئەوەی لە دوو هەفتەیی رابردوو حکومەتی عێراق چەند رێککارێکی گرتەبەر بۆ رێگری کردن لە بردنەدەرەوەی دۆلار بۆ دەرەوەی خاکی عێراق، لەم چوارچێوەیە ئەمڕۆ دەستی بەسەر بڕێکی زۆری دۆلار داگرت.

میدیاکانی عێراق رایگەیاندووە ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە پارێزگای دیالە، دەستی بەسەر دوو ملیۆن دۆلاری کاشدا گرت کە چەند کەسێک ویستویانە بیگوازنەوە بۆ پارێزگای سلێمانی و لەوێشەوە بۆ ئێران بگوازرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر بانکی ناوەندی عێراق ژمارەیەک بانکی بانکی سزا دا کە هەندێکیان لە سلێمانین.

Back to top button