ئەمریكا مووشەكی زیرەكی دوورمەودا رەوانەی ئۆكراینا دەكات

 

 

لە دەست پێكی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا، ئەمریكا بەردەوامە لە پێدانی هاوكاری سەربازی و كۆمەكی دارایی بە وڵاتی ئۆكراینا لە دواهەمین هەنگاویشیدا بڕیاری داوە كە مووشەكی دوورمەودای زیرەک رەوانەی ئۆکراینا بكات.

 

رۆژنامەی فاینانشەڵ تایمزی بەریتانی ئاشكرای كردووە كە لە داهاتوویەكی نزیك ئەمریكا پاكێجێكی دیكەی هاوكاری سەربازی بە بەهای دوو ملیار دۆلار رەوانەی ئۆكراینا بكات كە لە نێویدا مووشەكی مووشەکی دوورمەودای زیرەکی لەخۆگرتووە.

هەروەها رۆژنامە بەریتانییەكە راشیگەیاندووە، مووشەكە زیرەكەكەی ئەمریكا توانای بڕینی 94 میلی هەیە و ده‌توانرێت لە چەندین سەکۆی جیاوازی هاوێشتنی مووشەکەوە ئاڕاستەبکرێت، لەوانەش سیستمی مووشەکهاوێژی هایمارس.

 

ئاشکراشیکرد، مووشەکەکە یارمەتیدەردەبێت بۆ سوپای ئۆکرانیا و زۆر بە وردی دەتوانێت ئامانجەکەی بپێکێت.

Back to top button