به‌رپرسێكی یه‌كێتی:250 هاوڵاتی كورد بوون به‌ حه‌شدی نیشتیمانی له‌ خورماتوو.

خواكوڕك

بەرپرسی بازنەی حەمرینی یەكێتی نیشتیمانی لە قەزای خورماتوو رایگەیاند” نزیكەی 250 كوردی دانیشتووی سنوری خورماتوو بۆ بوونە پاسەوانی نەینەوا (حەشدی نێشتمانی) ناوی خۆیان نووسیوە. گوتیشی” بڕیاربوو لیوایەكی پێشمەرگە لەم سنوورە دروست بكرێت بەڵام دروستنەکرا.

(مەلا كەریم شوكر) بەرپرسی بازنەی حەمرینی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە رووداوی راگەیاندوه‌ “لەماوەی چوار مانگی رابردوو نزیكەی 250كوردی دانیشتووی خورماتوو بۆ بوونە حەشدی نیشتمانی ناوی خۆیان نوسیووە، بەڵام تاوەكو ئێستا تەنیا ناونووسین بووە، نە چەك ‌و نە مووچەیان پێنەدراوە”.

لەبارەی هەڵوێستی یەكێتی، مەلا كەریم روونیكردەوە تاوەكو ئێستا هیچ راسپاردەیەكیان لە حیزبەكەیانەوە بەدەست نەگەیشتووە ‌و گوتی “هەر بۆیە بەرچاومان روون نییە ‌و نازانین چی بەو كەسانە بڵێین كە ناویان نوسیووە، هەرچەندە لەسەرەتادا ئەوەمان پێی گوتن، كە ناوی خۆیان نەنووسن، بەڵام خۆ پرسیان بە ئێمە نەكردووە تاوەكو راستەوخۆ بەقسەمان بكەن.

شوكر زیاتر گوتویه‌تی” كاتی خۆی بڕیاربوو لیوایەكی پێشمەرگە لەم سنوورە دروست بكرێت تاوەكو رووبەڕووی ئەو كێشانە نەبینەوە، بەڵام ئەو لیوایە هەر دروست نەكرا.

چاودێریكی سایسی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ به‌ خواكوڕكی ڕاگه‌یاند” ئه‌وه‌ی ده‌كرێ كارێكی خراپه‌، له‌ ئه‌نجامدا ڕۆڵه‌كانی كورد ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ جاش و دژی دۆزی كورد و كوردستانیان به‌كاری ده‌هێننه‌وه‌، یه‌كێتی نیشتیمانی له‌و سنوره‌ خۆی هانی خه‌ڵك ده‌دات كه‌ بچنه‌ نێو ریزه‌كانی حه‌شدی نیشتیمانی و كار ئاسانیان بۆ ده‌كات ئه‌وه‌ی ده‌وتری ڕاست نیه‌.به‌ڵام ئه‌مه‌ جاشایه‌تیه‌ جا له‌ ژێر هه‌رناوێك بێ.

 

Back to top button