پەكەكە لەشنگال دەلێت داعش هێرشی كردووە و داعشیش بەدرۆی دەخاتەوە
خواكوڕك
لە راگەیاندراوێك هێزەكانی پەكەكە لەشنگال بەناوی فەرماندەی (یەبەشە سەر بە پەكەكە) بڵاویان كردەوە، گوایە گروپێكی 10 كەسی داعش هێرشیان كردۆتە سەر هەردوو گوندی ( هایال و سكین) لە سنوری شنگال، بەڵام ئەوان هێرشەكەی داعشیان تێكشاندووە، وەك لە راگەیاندراوەكەی هێزی سەربازی سەر بە پەكەكە هاتووە، ١٠ تیرۆریست کوژراون و فڕۆکەیەکی سیخوڕییش خراوەتەخوارەوە”.
وەك لە راگەیاندراوەكەی فەرماندەی” یەبەشەی سەر بەكەكە لە شنگال بڵاوی كردۆتەوە، تیرۆریستانی داعش لەکاتژمێر ١٢ی شەوی ٢١ی ئادار، لەگوندی تەوراوە، پەلاماری سەنگەرەکانی باشورو ڕۆژئاوای ھەردوو گوندی سکینیەو ھایالیاندا، لەلایەن گەریلاکانیشەوە بەتوندی وەڵامدرانەوە”.
لەبەرامبەر ئەو هەواڵەدا داعش لەرێگای ئەندامانی لەتۆرە كۆمەڵایەتیەكانی تویتەر و فەیس بووك، ( پەكەكە)ـیان بەدرۆخستۆتەوە، رایانگەیاندووە، هێچ هێزێكی سەر بەو رێكخراوە تیرۆرستە، چاڵاكیان نەكردووە دژی هێزی پەكەكە و دەلێن هیچ فرۆكەیەكی لەو ناوچانە نەفریوە تا بخرێتە خوارەوە، ئەم هەواڵەی پەكەكەشیان بەدرۆ و خۆدەرخستن ناویان بردووە”.