ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: داوایەك ئاراستەی وڵاتانی جیهان دەكات

 

 

دوای ئەوەی دوێنێ ئەنتۆینۆ گۆتێرێز ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد، ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای نەینەوا سەردانی كەمپێكی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشی كرد و لەوێوە پەیامێكی ئاراستەی جیهانكرد.

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان هەروەها لە میانەی بەسەركردنەوەی كەمپەكەی سنوری نەینەوە كە پاشماوەكانی داعشی لە كەمپی هۆلەوە لە سووریا بۆ گوازراونەتەوە رایگەیاند: داوای لە وڵاتانی جیهان دەكەم ئەو هاووڵاتییانەیان وەربگرنەوە، چونكە مانەوەی ئەو كەمپە مەترسییەكی گەورەی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە هەیە.

شایەنی باسە تا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار كەسی پاشماوەی داعش لە كەمپی هۆل ماونەتەوە، كە خەڵكی نزیكەی 60 وڵاتی جیاوازی جیهانن، سەرباری ئەوەی 25 هەزار ئاوارەی عێراقی و سووریشیان لەناودایە.

Back to top button