سەرجەم موڵک و ماڵی وەزیری پێشووی دارایی عێراق دەستی بەسەردا گیرا
دوای لێكۆڵینەوەی لە چەند كەیسێكی گەندەڵی لە كابینەی پێشووی عێراق، ئەمڕۆ بە بڕیاری دادگا دەست بەسەر موڵك و ماڵی وەزیرێكی پێشوودا گیرا.
میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی دادوەری عێراق ئاشكرایانكرد كە بڕیاردراوە سەرجەم موڵک و داهاتی گواستراوەو و نەگواستراوەی عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری پێشووی دارایی عێراق دەستی بەسەردا بگیرێت.
عەلاوی، لە کابینەکەی کازمی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی بووە، هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی و بەریتانییە.