سبەی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

بڕیاره سبه‌ی شه‌ممە هەردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری هه‌ولێر كۆببنه‌وه.
هاوار محه‌مه‌د به‌رپرسی به‌شی یاسایی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی رایگه‌یاند: سبه‌ی شه‌ممە کاتژمێر 11ـی پێش نیوه‌ڕۆ له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر، هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه.
راشیگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوانیان پێكبهێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژانی داهاتوودا به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو نێوان هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی زۆربه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ركراون و له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه رێككه‌وتووین كه به‌ربه‌ست بوون له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ته‌نیا یه‌ك خاڵ ماوه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌ویش په‌یوه‌سته به كورسی كۆتاكان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێمه وه‌ك ده‌زگای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆچوونمان روون و ئاشكرایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و چۆن ده‌یانه‌وێ به‌شداربن له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.