لەدیدی ئێمەوە بافڵ تاڵەبانی و وەهاب هەڵەبجەیی (لەناو یەک مەسرەحی جەریمەن) و هەردووکیان بەیەک چارەنووس گرێ دراون

بەناوی بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار جاف

بەداخەوه ئەمڕۆ جاريکی تر گەورە تاوانبار وەهاب تیرۆریست و داڕێژەری پلانی تيرۆرکردنی خوێنی بەناحەق رژاوی شەهید عقيد هاوكار جاف كه له پالای بافڵ بوو ،لەبری رادەست کردنی بۆ بەردەم یاسا کەچی بە یەک فڕۆکە لەگەڵ “بافڵ جلال حیسامەدین” دادەبەزێت و لە دیمەنەکاندا لە تەواوی یادەکە وەهاب رۆڵی پاسەوانی کردنی ئەو کەسە دەکات کە دەیپارێزێت و رێگرە لە ناردنی بۆ بەردەم دادگا، ئەمەش جۆرێک لە بێمنەتی و شكانى ياسا و هەروەها ئەوەمان پێ دەڵێت کە هەردووکیان لە دیدی ئێمەوە ( لەناو یەک مەسرەحی جەریمەن ) و هەردووکیان بەیەک چارەنووس گرێ دراون.

ئەو هەڵسوکەوتەی ئەمڕۆ شەرمەزار دەکەین و زیاتر سوورمان دەکات لە گرتنەبەری هەموو رێگايەك بۆ راپێچ كردنى ئەم كردەوه تيرۆریستيیه بۆ بەردەم دادگا ، وە داوا له هەموو کەناڵەکانى راگەياندن و دادگاكانى عێراقى فيدڕاڵ دەكەين تاوەکو تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن.

بنەماڵەی شەهيد هاوکار جاف
2023/3/5

Back to top button