یەكێتی كەوتە پرتەوبۆڵە و دەیانەوێ هەموو دۆسیەكان تێكەڵ بكەن تا هەڵبژاردن نەكرێت
شارەزایەکی بواری هەڵبژاردن بیانوویەکی تری یەکێتی بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێ:” بەرپرسانی یەكێتی لە ئێستەوە دەیانەوێ هەموو دۆسیەكان تێكەڵ بكەن تا هەڵبژاردن نەكرێ.
رزگار موحسین شارەزا لە بواری هەڵبژاردن، رایگەیاند، ئەو تێبینییانەی بەرپرسانی یەكێتی لەبارەی دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن دەیدەن، زۆر ناشارەزایانە قسەی لەسەر دەكەن.
ئەو شارەزایەی بواری هەڵبژاردن گوتیشی، دیاركردنی وادە شتێكە و رێككەوتنی حزبەكان شتێكی ترە و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن لەلایەن پەرلەمانەوە شتێكی ترە، بەڵام بەرپرسانی یەكێتی لە ئێستەوە دەیانەوێ هەموو دۆسیەكان تێكەڵ بكەن تا هەڵبژاردن نەكرێ.
دەشڵێت، ئەوەی ئێستە یەكێتی دەیكات تەنیا پرتەوبۆڵەیە، ئەگەر نا خۆیان رێككەوتنیان لەگەڵ پارتی لەبارەی هەڵبژاردنەكان راگەیاند، ئێستە رەخنە دەگرن كە پرسی پێ نەكراوە، ئەی ئەو هەموو كۆبوونەوەیان بۆچی كرد و ئەو رێككەوتنەیان لەگەڵ پارتی واژوو كرد كێ بوون؟.