دووەم حاجی کورد کۆچی دوایی کرد

وەزارەتی ئەوقاف رایدەگەیێنێت، دووەم حاجی کورد بەناوی ئەختەر ئەحمەد کۆچی دوایی کرد.

وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” لە مەککەی پیرۆز ” بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢١⁄ ٦⁄ ٢٠٢٣، دووەم حاجی کۆچی دوایی کرد.

راشیگەیاندووە:” حاجیەکە ناوی (ئەختەر ئەحمەد عبدالکریم) لەدایک بووی ١٩٥٥ خەڵکی ھەڵەبجەی تازە دوایی ئەوەی بەھۆی جەڵدەی مێشک لێیداو نەشتەرگەریشی بۆکراوە بەداخەوە ئەم بەیانییە کۆچی دوایی کرد،

ئەوەش خراوەتە روو کە لیژنە کارگێڕیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە سەرقاڵی تەواو کردنی رێکارەکانن بە رەزامەندی کەس وکاری کۆچکردوو دوایی نوێژ لەسەرکردنی لەشاری مەککەی پیرۆز بەخاک دەسپێردرێت .

Back to top button