دوو ڕۆژ كرايه پشوو لە هەرێم.
خواكوڕك
حكوومه‌تى هه‌رێم، دوو ڕۆژ له مانگى نیسانى داهاتوو ده‌كاته پشووى فه‌رمى له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكاندا، كه ڕۆژێكیان یادى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس و پرۆسه‌ى ئازادییه.
سەرچاوەیەک له حكومه‌تی هه‌رمی كوردستان به (خواكوڕكی) ڕاگەیاند : مانگی داهاتوو (نیسانى 2017) لە دام و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوو ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت،كه ڕۆژی (9ی 4ى 2017) بە بۆنەی ڕووخانی حکوومەتی بەعس، له عێراق و هه‌رێمى کوردستان، پشووى فه‌رمى ده‌بێت، هه‌روه‌ها ڕۆژى ( 19ی 4ى 2017) بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان و بەبۆنەی جه‌ژنى چوارشه‌مه‌ى سوورى ئێزدی، پشووی فەرمی دەبێت.