ئایا ده‌زانی هاتریک له‌ چیه‌وه‌ هاتووه‌ و خێراترین هاتریک له‌ مێژوودا کێ تۆماری کردووه‌؟

خواكوڕك

ئایه‌ ده‌زانی ووشه‌ی هاتمریك چیه‌ و له‌ چیه‌وه‌ هاتوه‌،؟ به‌ پێی زانیارییه‌كان كه‌ به‌رده‌ست كه‌وتوون”وشەی هاتریک بۆ یەکەم جار ساڵی ۱۸۵۸ لە یاریی کریکیت لە ئینگلتەرا بەکارهێنراوە، ئەمەش دوای ئەوەی یاریزانێک بە ناوی “ئێچ ئێچ ستیفنسۆن” سێ خاڵی یەک لەدوای یەکی وەکو یاریزانی ‘ویکت’ گرتووەو سەرکەوتنی بۆ ئینگلتەرا بە سەر هەڵبژاردەی فەرەنسادا بەدەستهێناوە.
به‌ پێی هه‌واڵێكی سایتی یاریگا نێت كه‌ ڕایگه‌یاندوه‌” یاریزانی ویکیت لە یاریی کریکیتدا بریتییە لەو یاریزانەی کە لە پشت سێ تەختەکەوە دەوەستێت ‘دەرگای کریکیت’ و ئەرکی گرتنی ئەو تۆپانەیە کە پێی دەگات.
دواتر لەلایەن هاندەرانەوە ڕێزێکی زۆری لێنراوەو سەرجەمیان کڵاوەکانیان ‘Hat’ بۆ بەرزکردووتەوەو لەو کاتەوە وشەی “هات-تریک” لەنێو ئینگلیزەکاندا بووە بە باو و لە چەندین یاریی تردا بەکاردەهێنرێت لەوانە ‘تۆپی پێ و بەیسبۆل و رەگبی’.
هاوکات لە زمانی ئینگلیزیدا هەر یاریزانێک دوو گۆڵ بکات، پێی دەوترێت ‘بریس’، جگە لەمە هیچ ناوێکیتر بۆ چوار گۆڵ و پێنج گۆڵ دانەنراوەو لە هیچ شوێنێکی فەرمیشدا ‘سوپەر هاتریک’ و ‘مێگا هاتریک’ بەکارناهێنرێت و ئەو دوو دەستەواژەیە هیچ مانایەک نابەخشێت.
بەڵام لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا و پورتوگال، بە چوار گۆڵ دەوترێت ‘پۆکەر’ و بە پێنج گۆڵیش دەوترێت ‘ڕێ-پۆکەر
——-
سانیۆ مانێ
یاریزانی سه‌نیگالی کە خاوەن خێراترین هاتریکە کە ۱۷٦ سانیه واتا ۲٫۹۳۳۳۳۳۳۳۳۳ سانیه لە یاری تۆپی پێ …
ساوتهمپتۆتن و ئەستۆن ڤێلا
Southampton Aston Villa
ئێستا یاریزانی لیڤەرپوڵه‌
وەک خێراترین هاتریکی مێژوو.

Back to top button