لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی مامەڵەی شەهیدانە بۆ شەهیدانی کەرکووك دەکرێت

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئەیلولی 2023، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ، لەسەر راسپاردەی سەرۆک مەسعود بارزانی، لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، فەرمان کرا کە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مامەڵەی شەهیدانە بۆ شەهیدانی رووداوەکانی دوێنێی کەرکووک بکرێت.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بریندارەکانیشەوە رایگەیاند، هەر لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی هەموو هاوکارییەکی تەندروستی و چارەسەریش بۆ بریندارەکان فەراهەم دەکرێت.

 

 

Back to top button