35 ساڵ بەسەر ئەو داستانە مەزنە تێپەڕدەبێت کە بێئومێدی لە کوردستان کرد بە سەرکەوتنێکی گەورە

هۆکارەکانی سەرکەوتنی داستانی خواکوڕک و زیانەکانی دووژمن بزانە

رۆژی ١٩/٧/١٩٨٨، رژێمی ئەوکاتی عێراق ھەموو ھێزەکانی کۆ کردەوە و بە پیلانێکی تۆکمەی سەربازییەوە ھێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ناوچە ئازادکراوەکانی سنووری دەڤەری خواکوڕک دەست پێ کرد و بەپێی تۆماری شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز، داستانی خواکوڕک گەورەترین داستان بووە تۆمار بکرێت و ماوەکەیشی نزیکەی دوو مانگی خایاند و تا رۆژی ٥/٩/١٩٨٨ شەڕ و پێکدادان هەر بەردەوام بووە.

35 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێکی مێژووی وەک ئەمڕۆدا ٥ی ئەیلوولی ١٩٨٨ پێشمەرگە بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی سەركەوتنی یەكجارەكی لە داستانی خواکوڕك راگەیاند.

” لە داستانی خواکوڕک، سەرۆک بارزانی بە ورەیەکی بەرزەوە لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە، بەرەنگاری ھێرشەکانی دوژمن دەبوونەوە و ٤٦ رۆژی خایاند .

لە داستانی خواکوڕک ئەم هێزانەی خوارەوە بەشداربوون .

١- هێزەکانی بارەگای سەرکردایەتی شۆڕش.

٢- هێزەکانی لقی ٤.

٣- هێزەکانی لقی ٣.

٤- هێزی بارزان.

٥- هێزی ئاوارە.

٦- هێزەکانی بەرگری میللی.

٧- مەفرەزەیەکی حزبی شیوعی عێراق.

هۆکارەکانی سەرکەوتنی داستانی خواکوڕک بریتیی بوون لە :

– هاوکاری و پاڵپشتی پەنابەر و ئاوارەکان لە پێشمەرگە و بەشداریی کارای خۆبەخشەکان لە بەرەکانی شەڕدا.

– خۆڕاگریی پێشمەرگە لە خواکوڕک و بەرگری کردن و پاراستنی ئەو ژمارەی جەماوەری گەلی کوردستان بوو کە هەوڵی گەیشتن بە سنوورەکانیان دەدا و ڕژێمی بەعسیش هەوڵی دەدا بگاتە سەر سنوور و ڕێگەی ڕزگاربوون لە خەڵک بگرێت.

– دڵسۆزی و بیروباوەڕ و فیداکاریی پێشمەرگە هۆکاری بەچۆکداکەوتنی سوپا پڕ چەک و زەبەلاحەکەی ڕژێم بوون.

” دەسکەوتەکانی پێشمەرگە لە داستانی خواکوڕک بریتیی بوون لە :

– زیاتر لە ٤٠٠ پارچە چەکی سووک و مامناوەند.

– ٣٥ ئاڕپی جی.

– ١٨ دەزگای لاسلکی و بێتەل.

– ژمارەیەکی زۆری کەلوپەلی سەربازی و دەمامکی دژە کیمیایی.

زیانەکانی دووژمنیش ئەمانە بوون:

” بەپێی زانیارییەکان ژمارەی کوژراو و بریندارانی رژێم گەیشتە ١٠٠٠ کەس لەم ناوەندەشدا ناسنامەی ٣٥٠ کەسیان کەوتە دەستی پێشمەرگە.

– ئەو یەکە سەربازیانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوت:

١- فیرقەی ٣٣ لە فەیلەقی پێنج .

٢- فیرقەی ٤٥ لە فەیلەقی یەک.

٣- فیرقەی ٣٥.

٤- فیرقەی ١٨.

٥- لیوای ٤٨ی هێزی تایبەت.

٦- لیوای ٦٦ی هێزی تایبەت.

٧- فەوجی یەکی سەربەخۆی مغاویر لە فیرقەی ٣٣

٨- لیوای ٧٠٢ی پیادە.

٩- لیوای ٤٠٢ی پیادە.

١٠- لیوای ١٢٠ی مغاویر.

١١- لیوای ٢ی مغاویر.

..خستنەخوارەوەی ٤ هێلیکۆپتەر.

هاوکات لە داستانی مەزنی خواکوڕک، ٢٨ پێشمەرگە شەهید بوون و ١٦٠ دیکەش برینداربوون.

دوای کۆتاییھاتنی داستانی خواکوڕک، سەرۆک بارزانی گوتارێکی مێژوویی پێشکەش بە ھێزەکانی پێشمەرگە کرد و تێیدا فەرمووی، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا زۆر شت رووندەبێتەوە و بارودۆخی ناوخۆ بەگشتی دەگۆڕێت، یا ئەوەیە دوژمن ناچار دەبێت لە بەرانبەر ئەم جۆرە بەرگرییەی پێشمەرگەدا بە خۆیدا بچێتەوە، یان دەبێت دەست لە سوپاکەی بشوات.

سەرۆک بارزانی لە وتەکانیدا پێشبینی کرد بارودۆخی عێراق، پاش وەستانی شەڕ زۆر خراپ دەبێت و گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەیتیەکان و ئەو قەرزانەی لەسەر عێراقە، ئاریشەی مەزن بۆ رژێم دروست دەکەن. ھێندەی پێ نەچوو پێشبینیی سەرۆک بارزانی ھاتە دی.

Back to top button