سەرۆکی حکومەت بریندارانی کارەساتەکەی بەخدێدا بەسەردەكاته‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی ئەیلولی 2023، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، سەردانی نه‌خۆشخانه‌ى ئيمێرجێنسى له شاری هه‌ولێر کرد و بريندارانى رووداوى ئاگركەوتنەوەى بەخدێدا (حەمدانییە)ی به‌سه‌ركرده‌وه و له دۆخى تەندروستییانی پرسی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن.
سه‌رۆكی حکومەت ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی هه‌موو پشتگيرى و یارمەتییەکی پێویست بۆ بريندارانی ئەو کارەساتە دووپات كرده‌وه.
هەروەها سوپاسی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کرد کە لەگەڵ روودانی کارەساتەکە، دەستبەجێ بە هانای لێقەوماوانەوە چوون.