ئه‌نه‌كه‌سه‌:ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی كورد جێ به‌جێ نه‌كرێن هه‌ڵوێستمان ده‌بێ.

خواكوڕك

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنەكەسە ڕایده‌گه‌ێنێت”داوامان كردوه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یی كه‌ سه‌باره‌ت به‌ سوریا ئاماده‌كراوه‌، دووباره‌ هه‌مواربكرێته‌وه‌، چونكه‌ هیچ داواكارییه‌كی ئێمه‌ی تێدانیه‌، ئه‌گه‌ر هه‌موار نه‌كریته‌وه‌ به‌و پڕۆژه‌یه‌ ڕه‌زامه‌ند نابین.

(كامیران حاجۆ) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی (ئه‌نه‌كه‌سه‌) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاندوه‌ “ئیمه‌ هیچ بڕیارێكمان له‌ باره‌ی كشانه‌وه‌ له‌ كۆنگره‌ی جنێف نه‌داوه‌ تا ئێستا، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌كه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان (دیمستۆرا) ڕازی نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوایی سوریایه‌كی ئیسلامی عه‌ره‌بی ده‌كات، ئیمه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ وه‌ دوای سوریایه‌كی فره‌ن نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌ و و فره‌ئاین و دیموكرات خواز ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌وله‌كانمان سه‌ری نه‌گرت و ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ند نه‌بوون ئیمه‌ پڕۆژه‌كه‌ ڕه‌فز ده‌كه‌ینه‌وه‌.

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی (ئه‌نه‌كه‌سه‌) زیاتر گوتی” ئێمه‌ داوامان كردوه‌ كه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پرۆژه‌كه‌ بكرێ و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامیان، ده‌نا به‌هیچ جۆڕیك قبوڵی ناكه‌ین، هه‌روه‌ها جگه‌ له‌م بابه‌ته‌ چه‌ند داواكارییه‌كیشمان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی كورد و ده‌نگدان چه‌ند كارێكی تریش، بۆیه‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ك لای ئێمه‌ قبول كراون نیه‌ كه‌ مافی كوردی تێدا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌ دڵی ئیمه‌ش نه‌بێ بایكۆتی ده‌سته‌ی گشتی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئیتیلافی ئۆپۆزیسیۆن ناكشێینه‌وه‌، چونكه‌ رێككه‌وتنمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵیان.

زیاتر _حاجۆ)باسی ئه‌وه‌شی كرد”ئێمە ماوەی چەند ساڵێكە كار بۆ بەدەستھێنانی مافی كورد لە سووریادا دەكەین و بەردەوامیش دەبین بۆ ئەوەی داواكارییەكانمان جێبەجێ بكرێن، بەڵام گەر جێبەجێ نەكرێن، ئەو كات كارەكانمان رادەگرین”.

Back to top button