د.ئومێد سەباح: حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی بە شەریکێکی ستراتیژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دەزانێت
د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران:
بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له بەغداین، تیمێکی باڵامان دروست کردووە بۆ تەنسیقکردن لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان .
حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی بە شەریکێکی ستراتیژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دەزانێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەڵبژاردەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆی ئەنجام بدرێت ئەمەمان بە فەرمی بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن گوتووە.
وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خزمەت کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دادەنێین، بۆیە تیمێکی باڵامان لەگەڵ خۆمان هێناوە لە هەموو دامودەزگا مەعنیەکان لێرەن.
ئێمە متمانەمان بە ئیجرائاتەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقیە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت .
ئەو پێداویستیانەی کە سەرەکین کە زەروورن بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن چۆن بێین بە هەموومان وە ئێمەش وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان موساهەمە بکەین بۆ دابینکردنی.
بەڕێز سەرۆکی حکومەت کاک مەسرور بارزانی دوو نامەی فەرمی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیتیحادی ناردووە .
نامەی یەکەمی باسی ئەوەی کردووە کە داوا لە سەرۆک وەزیران و ئەنجومەنی وەزیرانی ئیتیحادی دەکات کە ئەو سێ مانگەی کە ماوە لەم ساڵە تەمویلی ئەو سێ مانگەش بە ئالیەتی قەرز بێ یان بە هەر ئالیێتێکی تر بێت ئەو سێ مانگەش لە کاتی خۆیا بگاتە هەرێمی کوردستان ، بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆران زامن بێ .
سەبارەت بە هەموارکردنی یاسای بودجە بەڵێ نامەیەکی فەرمیمان،ناردووە 15 ڕۆژ پێش ئێستا بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک بۆچوونی خۆمان وەک هەرێمی کوردستان خستۆتە ڕوو چۆن تەحدیدی قانونی موازەنە بکەین چۆن مووچە جیا بکەینەوە لە بابەتەکانی تر .
وە هەروەها بابەتەکانی نەوت و بابەتەکانی داهاتەکانی تریش چۆن چارەسەر بکرێن ئەم بابەتانەمان خستۆتەڕوو.