بەرپرسێكی رەوتی سەدر: ئێران دەكەینە یەكپارچە ئاگڕ و مالیكی و قاسم سولەیمانی دەكوژین
خواكوڕك
بەرپرسێكی رەوتی سەدر لە تۆمارێكی ڤیدیۆی دا هێرش تووند دەكاتە سەر ئێران و مالیكی و قاسم سولەیمانی و ستراتیژی داهاتووی رەوتەكەیان دژ بە ئێران و مالیكی و قاسم سولەیمانی دیار دەكات و دەڵێت ئامادەین چالاكی سەربازی لە ناو خاكی ئیران ئەنجام بدەین و نوری مالكی و قاسم سولەیمانیش تیرور بكەین بۆ ئەوی عێراق و گەلەكەمان بە یەكجاری رزگار بكەین”.
بەرپرسەكە كە بەربرسی نوسینگەكانی شەهید سەدرە، هەڵوێستی رەوتەكەیانی ئاشكرا كرد كە ئەگەر ( موقتەدا سەدر) تیرۆر بكرێت، ئەوە ئێران و مالیكی و قاسم سولەیمانی دەبێت باجەكەی بدەن و ئاماژەی دا بەوەی ئامانجی و خەونی موقتەدا سەدر و ئەندامە سەدریەكان پرۆژەیەكی نیشتیمانی عێراقیە كە ئامانجی خزمەتكردنی ئێستا و داھاتووی عێراقە ، كۆتایھێنانە بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و ھەژموونی دوژمنكارانەی ئێران و كۆتایی ھێنانە بە ڕوڵی سولەیمانیە ئیرانیەكە و ڕێكخستنەوەی سیستەمی ئیداری و پێشخستنی پرۆسەی دەولەتدارییەكی دروستە بۆ عێراق”.
هەروەها ئاماژە دەكات بە “نووری مالیكی ” و لیستی دەوڵەتی یاسا و بگرە بەشێكیش لە ئەندامانی رەوتی سەدر و دەزگاكانی دەوڵەتی عێراق ھەموویان تۆڕێكی سێخوڕی و كارمەندی كۆماری ئیسلامین و جێبەجێكاری پرۆژەی سولەیمانی و ئێرانن لە عێراق بۆ بە تاڵان بردن و تێكدانی پێكەوەژیان و كاولكردنی عێراق بە یەكجاری .