پەكەكە هاوشێوەی داعش لە باشوری كوردستان خەریكی تونێل لێدانە دانانەوەی تیئێن تیە

خواكوڕك 

پارتی كرێكارانی كوردستان لەناوچەی ئامێدی و شیلادزێ هاوشێوەی داعش دەستی كردووە بە تونێل لێدان، لە سەر رێگا سەرەكی لەنێوان قەزای ئامێدی و ناحەیی دێرەلوك، ئەو تونێلانە بۆ تەقاندنەوە بووە، بەڵام ئەم هەوڵەی پەكەكە سەری نەگرتووە، لەلایان ئاسایشی قەزای ئامێدی پۆچەڵكراوەتەوە”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە پارتی كرێكارانی كوردستان لە سەر رێگای سەرەكی نێوان قەزای ئامێدی و ناحیەی دێرەلوك، تونێلێكی لێداوە پڕی كردووە لە تیئێن تی ، بەڵام لەلایان ئاسایشی قەزای ئامێدیەوە پۆچەڵكراوەتەوە”.

بەگوێرەی بۆچوونی خەڵكی ناوچەكە، ئەو هەوڵەی پەكەكە بۆ ئەوە بووە كە لەو رێگایە سەرەكیە تەقینەوەیەك ئەنجام بدات بەڵام خۆشبەختانە لەلایان ئاسایشی ناوچەكەوە پوچەڵكراوەتەوە، دەلێت ئەمە چەندین جارە پەكەكە لەهەوڵی تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە و تەقاندنەوەی رێگا سەرەكیەكانی ناوچەكەیە، بەڵام هەوڵەكانی سەرناگرێت”.

 

Back to top button