بڕیارێكی گرنگ لە وەزارەتی خوێندنی باڵا
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی بۆ به‌شداریكردنی قوتبییان و مامۆستایانی دانیشتوی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی 12ی 2023، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، لەسەر ڕاسپاردەى د. ئارام محه‌مه‌د قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و لە پێناو بەشدارى کردن لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان، چەند بڕیارێک دەرچوو:
١- دواخستنى هەر وانە یاخود تاقیکـردەوەیەک لە رۆژانى (١٧و١٨ /١٢/ ٢٠٢٣) و لە رۆژانى دواتر قەرەبو بکرێتەوە بۆ قوتابییان و خوێندکارانى دانیشتوى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمی كوردستان.
٢- لەو دوو رۆژەى لە خاڵى سەرەوەدا ئاماژەى پێکراوە، سەرجەم مامۆستا‌و فەرمانبەر و قوتابییان و خوێندکاران کە دەنگیان دەکەوێتە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمی كوردستان بە نەهاتوو هەژمار ناکرێن.