گه‌وره‌ترین ئاڵا له دهۆكه‌وه پێشكه‌ش به كه‌ركوك ده‌كرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/03/1111.jpg)
خواكوڕك
به‌رپرسى گشتیی ده‌زگاى پاراستنى ئاڵا له هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت”وه‌كو ده‌زگای پاراستنی ئاڵا له شاری دهۆك گردبونه‌وه‌یه‌كمان ڕێكخست و پاڵپشتی خۆمان بۆ هه‌ڵكردنیئ اڵا له كه‌ركوك دووپاتكرده‌وه، سه‌به‌ی به ئاڵایه‌كی گه‌وره‌وه ده‌چینه خزمه‌تی شاری كه‌ركوك پێشكه‌شیان ده‌كه‌ین
(پاڵه‌وان شێخ مه‌مى) بەرپرسی گشتیی ده‌زگاى پاراستنى ئاڵا له هه‌رێمى كوردستان بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى ڕاگه‌یاندوه” پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك بڕیارى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستانى له شارى كه‌ركووك دا، ئێمه‌ش وه‌ك ده‌زگاى پاراستنى ئاڵاى كوردستان، له شارى دهۆك گردبوونه‌وه‌یه‌كمان بۆ پشتیوانى له‌و بڕیاره‌ى خه‌ڵكى كه‌ركووكى خۆشه‌ویست ئه‌نجام دا، بڕیارمان داوه ئاڵایه‌كی گه‌وره به درێژای 30 مه‌تر پێشكه‌ش به كه‌ركوك بكه‌ین له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئالای تر كه قه‌باره‌یان له نێوان 10مه‌تر تا 15 مه‌تر و سه‌دان ئاڵای تر بچوك ده‌به‌خشین به‌و شاره خۆشه‌ویسته به بۆنه‌ی ئه‌و بڕیاره گرنگ و مێژووییه، ئه‌مه‌ش وه‌كو دیایی شاری شه‌هیدانی دهۆكی ده‌لاله بۆ خه‌ڵكی خۆراگر و به‌شمه‌ینه‌تی شاری كه‌ركوكی خۆشه‌ویست.