حكومه‌تی هه‌رێم: به‌فه‌رمی پاڵپشتی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی له كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.

خواكوڕك
دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ڕاده‌گه‌ێنێت” ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانیه‌كان ته‌واوی پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕاده‌گه‌ێنین.
لە ڕاگەیەندراوێكدا دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كه كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوه و تێیدا هاتوه”ئێمە وەك دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ بڕیارەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەردەبڕین، بۆ دەنگدان لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر دامودەزگا حكومییەكانی شاری كەركووك،هەروەها ئەوەش باس له‌وه‌شكراوه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كۆبوه‌وه بۆ بڕیاڕدان، سه‌ره‌ڕای كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام بڕیاره‌كه په‌سه‌ند كرا.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌ینداروی ده‌سه‌ته‌كه‌دا هاتوه”دەست خۆشی لە پارێزگاری كەركوك و ئەنجوومەنی پارێزگای شارەكە دەكات و بڕیارەكەش بە جوامێرانە لەقەڵەم دەدات، ده‌شبوو پێشتر ئه‌و بڕیاره بدرایه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە تایبەت بە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دامەزراوە و كاری خۆی ده‌كات له‌و ناوچانه.