بەوێنە:پاش شەش رۆژ لە رفاندنی لەلایان پەكەكەوە تەرمەكەی دۆزرایەوە

خواكوڕك

چەند چەكدارێكی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە شاری گەوەر لە 12ی 3ی 2017 گەنجێك بەناوی نەژدەت ساتی دەرفێنن و پاش شەش رۆژ واتا ئێوارەی 27ی 3ێ، بەكوژراوەی دۆزرایەوە، كە  شوێنەواری ئەشكەنجەدانی لەسەر جەستەی دیارە، بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە پەكەكە پاش رفاندنی هەواڵیان بە ماڵی گەنجەكە دابوو، كە لەلایی ئەوانەوە رفێنراوە”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە پاش رفاندنی نەژدەت ساتی ماڵباتەكەی زۆر بەدوای دەگەرێن، بەڵام لەلایان پەكەكەوە خەبەریان بۆ هاتووە كە ناوبراو لەلای ئەوانەوەیە، برایەكی نەژدەت ساتی دەلێت پاش شەش رۆژ لەدیار نەمانی بەمردووی دۆزراوەتەوە”.

 

نەژدەت ساتی
Back to top button