راپۆرتێکی بەریتانی: سەلامەترین رێگا بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەکانی جیهان، رێگەی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیایە.

لە راپۆرتێکدا سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوەکانی گەشەپێدان، کە بارەگاکەی لە لەندەنە و راپۆرت لەبارەی ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبی بڵاودەکاتەوە، لەنوێترین راپۆرتدا، راگەیاندووە، ئەو قەیرانانەی لەدەریای سوور دروست بوون رەنگە بە ئاسانی کۆتاییان پێ نەیەت، بۆیە پێشنیاز بۆ عێراق کراوە ئاسانترین رێگە بەکارهێنانی بۆری نەوتی کوردستانە لەرێگەی تورکیاوە، سەلامەترین رێگا بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەکانی جیهان، رێگەی هەرێمی کوردستانە بۆ تورکیایە. ئەمەش دوای ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا خواستیان لەسەر کڕینی نەوتی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

لە راپۆرتی سەنتەرەکە هەروەها هاتووە، عێراق بەتێچوویەکی زۆر و ترسێکی زۆرەوە نەوت هەناردە دەکات، لەکاتێکدا یەک لەسەلامەترین رێگاکان کە بۆری نێوان عێراق و تورکیا لەساڵی 2023-ەوە کاری پێ ناکرێت.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، عێراق لە راگرتنی نەوت بەرێگای تورکیا زیانی نۆ ملیار دۆلاری بەرکەوتووە.

لە چەند هەفتەی رابردوودا، ئێران دەستیگرت بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری عێراقی لە کەنداوی عومان، کەنەوتی عێراقی هەڵگرتبوو بەرەو تورکیا ئەمەش ترسی عێراقی زیاتر کردووە

شایەنی باسە عێراق رۆژانە نزیکەی سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، کە 85%ی لە رێگەی بەسرەوەوەیە.

Back to top button