میدیای لاهور جەنگی: دەیان سەرکردەی حەشدی شەعبی و بەرەی مقاوەمە لەشاری سلێمانی داڵدە دراون
میدیای نزیک لە لاهور جەنگی، ئاشکرای کرد کە چەندین سەرکردەی حەشدی شەعبی هاتوونەتە سلێمانی، میدیاکە ڕایدەگەیەنێت ، دوای ئەوەی ترسی ئەوەیان هەبوو ببنە نێچیری هێرشەکانی ئەمریکا، دەیان سەرکردەو پلەداری گەورەی حەشدی شەعبی و بەرەی مقاوەمە روویان لەشاری سلێمانی کردوەو داڵدە دراون.
میدیای لاهور جەنگی باسی لەوەش کردووە کە ئەو سەرکردەو پلەدارانەی حەشد کە لەسلێمانی داڵدەدراون زۆرینەیان خێزان و منداڵەکانیشیان لەگەڵدایەو لەچەند پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شارەکە شوێنیان کراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەشاری سلێمانی بە میدیای نزیک لە لاهور جەنگی ڕاگەیاندووە ژمارەی ئەو بەرپرس و پلەدارانەی کەهاتونەتە سلێمانی لە ٢٥ کەس زیاتر دەبن.
میدیاکە زیاتر ئاشکرای دەکات کە چەند ناوچەیەکی سلێمانی کەتیبەکای حزب اللە جێگیرکراون و درۆنیان ئاراستەی هەولێر کردووە و ڕایدەگەیەنێت، داڵدەدانی بەرپرسانی باڵای حه شد لەسلێمانی لەکاتێکدایە کە چەند سریەیەکی کەتائیبەکانی حزبوڵڵای عێراق ماوەیەکە لەزڕگوێز جێگیرکراون و چەندجارێکیش لەوێوە درۆنیان ئاڕاستەی هەولێر کردوە.