روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێرەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی راپۆرتێکی کەناڵی رووداو بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت زۆرینە ئەو ئامار و زانیارییانەی لە راپۆرتەکە رەتدەکەینەوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی روونکردنەوەکەیە:
“روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی لەسەنتەری ئاوات بۆ چارەسەر بەتیشک”
ئێمه وه‌كو كارگێڕی سه‌نته‌ری ئاوات بۆ چاره‌سه‌ری به تیشك به پێویستیمان زانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بده‌ین سەبارەت بە راپۆرتێك كه له‌سه‌ر سه‌نته‌ره‌كه‌مان كراوه له‌لایه‌ن كه‌ناڵی رووداو له رێكه‌وتی 1ی 2ی 2024، لە سه‌نته‌ره‌كه‌مان ئەنجامیدابوو، بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر كاروچالاكیه‌كانی سه‌نته‌ری ئاوات بۆ چارەسەر بەتیشک.
ئێمه وه‌كو سه‌نته‌ری ئاوات زۆرینه‌ی ئامار و داتاكان كه له‌م ڕاپۆرته‌وه کە باس كراوه رەتیدهكهینهوه، ده‌زگایه‌كی وه‌كو كه‌ناڵی رووداو پێویستە زانیاریه‌كان به ئامانه‌ته‌وه وه‌كو خۆی بگه‌یەنێته هاووڵاتییان ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه باسیان لێوەكردوووە به‌م شێوه‌یه نیه به‌ڵكو له‌م خالانه‌ی خواره‌وه راستی و دروستی راستیەکان روونده‌كه‌ینه‌وه.
1.سه‌نته‌ری ئاوات (2) ئامێری چاره‌سه‌ری به تیشك هه‌یه و له‌به‌رده‌وامیدان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشان.
2.رۆژانه (150) نه‌خۆشی به هه‌رسێ كاتی جیاوازدا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
3. نۆره‌ی نه‌خۆش له‌كاتێكدا ده‌گاته (6) مانگ كه نه‌خۆش له‌سه‌ره‌تای ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ی، وه پێویستی به (4) مانگ بۆ چاره‌سه‌ری به كیمیاوی هه‌یه له‌پاشان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام ده‌درێت دوای ئه‌م پڕۆسه‌یه نه‌خۆش به‌بێ چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ری به تیشك وه‌رده‌گرێت به‌شێوه‌یەکی زانستی.
4. لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ جۆری نه‌خۆشیه‌كه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بڕیاری لێژنه نۆره‌ی لێدانی لێزه‌ر بۆ نه‌خۆش دیاری ده‌كرێت، وه ئه‌گه‌ر پێویست بوو به زووترین كات چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
5. له‌ساڵی 2023دا ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه بریتین له (2096) نه‌خۆش بووه له كاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر به تیشك ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی پێوانەیییه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق. چونكه له‌م سه‌نته‌ری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه سه‌ردان ده‌كه‌ن بریتین له هاووڵاتی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و ئاواره و پهناههندهكانی نێو هه‌رێمی كوردستان.
6.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پاڵەپهستۆیهكی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر سه‌نته‌ری ئاوات به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا توانیومانه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر رێك و پێك به‌بێ جیاوازی خزمه‌ت بكه‌ین و ئەو هاووڵاتیانەی لەلایەن پزیشکی تایبەتمەند دەنێدرێن بۆ وەرگرتنی لێزەر لەڕێگەی لێژنەیەکی زانستی لە سەنتەرەکەمان چارەسەر بەتیشک وەردەگرن.
7. له ڕاپۆرته‌كه ووته‌ی فه‌رمانبه‌رێك وه‌رگیراوه به‌ناوی راوێژكار بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م فه‌رمانبه‌ره پله‌ی راوێژكار نیه و فه‌رمانبه‌رێكی به‌شی كارگێڕیه، بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان دوور لە بەهای کاری رۆژنامەوانی و تەشهیر بەناونیشانی فەرمانبەر و دوور لەڕاستی بڵاویانکردووەتەوە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر