سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای مەدا دەكات

رۆژی سێشەممە 12ی ئاداری 2024 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەر كرد.

لەدیدارەكەدا سەرۆك بارزانی وێڕای ئیدانەكردنی هەوڵی تیرۆركردنی بەڕێز فەخری كەریم لە مانگی ڕابردوو لە شاری بەغدا هیوای تەندروستی بۆ خواست و هیوای ئەوەشی بۆ خواست كە لە خزمەتكردن بە كاروباری فەرهەنگی و رۆشنبیری عێراق و ئاشتی و تەبایی بەردەوام بێت.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ئاستەنگەكانی بەردەم سەقامگیری و تەبایی و شەراكەتی نێوان عێراقییەكان ئاڵوگۆڕ كرد.

Back to top button