به‌هه‌مه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا: پشتیوانی بافڵ بۆ دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر داوای ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌تی
ئه‌ندامێكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، بافڵ تاڵه‌بانی به ئاشكرا پشتیوانی لە دادگای به‌ناو فیدراڵی دەکات بۆ نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
به‌هه‌مه‌ن كاك عه‌بدوڵا ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممە 23ی ئاداری 2024، له هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بابەتێکی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی، بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌و قسه‌یەی كرد كه پارتی به پاره‌ش ده‌ستی نه‌ده‌كه‌وت، به ئاشكرا خۆی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ره‌یه یه‌كلاكرده‌وه كه له پشتی دادگای به‌ناو فیدراڵین، بۆ نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، یه‌كێتی ده‌مێكه هه‌وڵ بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان ده‌دات و ئەو بەناو دادگای فیدڕالییەش بە ویستی ئەوحیزبە چۆنی ویستووه وایكردووه، ئه‌و پشتیوانییه‌شیان هه‌ر له‌سه‌ر داخوازی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی بووه.
هه‌روه‌ها جەختیشی کردووەتەوە، پارتی ده‌بێت بۆ شتی قورس‌تر خۆی ئاماده بكات، چونكه ئه‌وه‌ی ئەو به‌ره‌یه ده‌یه‌وێت ته‌نیا جیاكردنه‌وه‌ی زۆنی تەوتین”سه‌وز” نییه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت قه‌واره‌كه له هه‌ولێر و دهۆكیش نه‌هێڵن له رێگه‌ی یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌گینا له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق و له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی دا به ته‌واوی مووچه‌ی سلێمانی جیاكراوه‌ته‌وه.
بەهمەن کاکە عەبدوڵا، له‌بارەی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هه‌ڵوێسته‌كانی تیمی یه‌كێتی له حكومه‌ت كردووه ده‌ڵێ، ئه‌وه له چه‌ندین به‌رپرسی جیاوازی یه‌كێتی به باڵی وه‌زاری و گوته‌بێژی حیزبیشه‌وه ده‌ڵێن ئه‌و پاره‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی ناردووه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، ئه‌ی باشه بۆ خه‌ڵك لێیان ناپرسێت ئه‌ی ئێوه ئه‌وه‌نده بێ ده‌سه‌ڵاتن ئیتر بۆ ماون له‌ناو حكومه‌ت؟