مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کامەران خەفاف دەردەبڕێت
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی راگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان کامەران خەفاف، ئاراستە کرد و لەبەشێکی دەڵێ: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و رۆژنامەوانێکی بە هەڵوێست بوو.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بە داخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی راگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان ( کامەران خەفاف) م پێگەیشت .
خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و رۆژنامەوانێکی بە هەڵوێست بوو.
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان