جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه: شوێنده‌ستی مه‌سرور بارزانی بۆ هه‌ڵه‌بجه دیاره و ده‌ست كراوه به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه
دوای ئەوەی لە دوو سەردانیدا بۆ هەڵەبجە سەرۆکی حکومەت چەند پرۆژەیەکی گرنگی بۆ پارێزگاکە راگەیاند، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ستایشی هه‌وڵه‌كانی مەسرور بارزانی ده‌كات بۆ ئاوه‌دانكردنەوەی شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌ڵێت: “سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان كاری زۆر باشی بۆ هه‌ڵه‌بجه كردووه و هاوكارمانه.”
شاهین حەمەڕەزا، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە له پشكی گۆڕان، رایگەیاند: ”سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوو جار سەردانی بۆ هەڵەبجە، کۆمەڵێ بەڵێن و بڕیاری دا، له ماوه‌ی رابردووش‌دا سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتی ناردبوو لەگەڵمان کۆ بووەوە، ئێمە کۆمەڵێ داواکاریمان خستنەڕوو، بڕیار درا ئەو داواکارییانەی پڕۆژەن راستەوخۆ نووسراویان بۆ بکرێت.“
ئاشکراشی کرد: ”ئه‌و پرۆژانه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ هه‌ڵه‌بجه بڕیاری لێ داون، لە قۆناغی جێبه‌جێكردندان، وه‌ك پردی تووه‌قووت، پرۆژه‌ی ده‌روازه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه و سایلۆكه، كاریان تێدا ده‌كرێت، ئه‌مانه پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژین بۆ شاره‌كه و به‌م پرۆژانه گۆڕانگاری گرنگ له هه‌ڵه‌بجەدا دیتە ئارا، له ئاینده‌شدا به‌پێی به‌ڵێنه‌كان، هه‌ندێك پرۆژه‌ی دیكه ده‌كه‌ونه كار و بڕیارەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ هەڵەبجە هەموویان لە قۆناغی جێبەجێکردندان، ئێستا %20ی داهاتی گومرگی مەرزەکان بۆ هەڵەبجە دەگەڕێتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەڵەبجە دەکرێتەوە، لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نووسراو ئاراستەی بەغدا کراوە بۆ کردنەوەی مەرزی سازان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لامەرکەزییەت و دەسەڵات دراوە بە پارێزگاکان، بۆ ماوەی دوو ساڵ دەتوانن بە تەنسیب فەرمانبەر بگوازنەوە، چەندین پڕۆژەی گرنگی وەک ڕێگا و پردی تووەقووت و سایلۆی هەڵەبجە و بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە وەستاوەکان كاریان تێدا دەكرێت.“
شاهین حەمەڕەزا گوتیشی: ”كاك مه‌سرور بارزانی جێده‌ستی دیاره له ئاوه‌دانی هه‌ڵه‌بجه و هاوكاریمان ده‌كات و هه‌ر كه‌سێك ئاوه‌دانی بخاته ئه‌م شاره‌وە دەستخۆشی و پێشوازیی لێ ده‌كه‌ین.“
لەسەرەتای ئەمساڵەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو جار سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد، ئێستا لە ناوەندی هەڵەبجە و ناحیە و قەزاکانی ئەو شارە، چەندین پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگ جێبەجێ دەکرێن، 20%ی داهاتی مەرزەکانیشی بۆ پارێزگاکە گەڕاندووەتەوە، بڕیاری دامەزراندنی 567 فەرمانبەری بۆ هەڵەبجە داوە، هاووڵاتییان دڵخۆشن و شار گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە و بازاڕ جووڵەی تێ کەوتووە.