ڤیدیۆ:ئەمرۆ ئێن ئارتی راپۆرتێكی بڵاو كردەوە .. بزانە راپۆرتەكە چیە

خواكوڕك

ئەمرۆ كەناڵی ئێن ئارتی كە لەژێر ناوی سەربەخۆی و بێ لایانە و هاوسەنگی كار دەكات، راپۆرتێكی پڕ لە گومانی بڵاو كردەوە لەسەر بابەتی چەكی ئەتۆمی بەڵام ئەوەی جێگای سەر سورمان بوو راپۆرتەكە نموونەی شارەكانی كوردستانی تێدا بەكار هاتبوو، كە تێیدا باسی لە كاریگەریەكانی چەكی ئەتۆمی دەكرد، چاودێرانیش پێیان وایە ئەم راپۆرتە دیوێكی مخابەراتی هەیە، كە ئامانجی سیاسی و ترساندنی خەڵكی كوردستانی بەئامانج گیراوە”.

ئێن ئارتی لەسەر دوو جۆڕە چەكی ئەتۆم راپۆرتێكی پڕ لەگومانی بڵاو كردەوە كە تێیدا باس لەكاریگەری چەكی ئەتۆم دەكات لەسەر هەولێر و سلێمانی و ئەمەش بۆتە جێگای گومان لەلای چاودێرانی میدیای و سیاسی پێیان وایە ئەم راپۆرتە پێش ئەوەی گەیاندنی زانیاری بێت، ئامانجێكی مخابەراتی و سیاسی لەپشتە، رووداوەكانی ئەمرۆژە دەكرێت ئامانجی پشت راپۆرتەكە بێت”.

كەناڵەكە راپۆرتەكەی لەژێر ناوی ( چی ڕوودەدات ئەگەر بۆمبی ئەتۆمی هاوشێوەی هێرۆشیما لە هەولێر و سلێمانی بدات) نموونەی كاریگەری بۆمبەكە بەسەر هەولێر و سلێمانی دا دەكاتە نموونە كە تێیدا باس لەزیانەكانی دەكات و ئاماژە بە كوژرانی خەڵك و بریندار بوون و خاپوور كردنی ناوچەكە دەكات، چاودێرێكی سیاسی دەلێت ئەم راپۆرتە بەئاشكرا دیارە كە ئامانجی مخابەراتی لەپشتەو لەرووی بەنموونە گرتنی هەولێر و سلێمانی دا تەنها ترس دەبەخشێت، پەیامە سیاسیەكەشی دەكرێت وەڵامێك بێت بۆ هەردوو حزبی سیاسی پارتی و یەكێتی كە دەیانەوێت لەگەڵ لایانەكان هەنگاو بۆ سەربەخۆی كوردستان بنێن”.

ئەگەر ئەم راپۆرتە دیوی بەنموونە گرتنەكەی تەنها گەیاندنی زانیاری بێت، دەكرێت رووداوی رۆژیش لەگەڵی شی بكرێتەوە، ئەمە تەنها گەیاندنی ئەو ترسەیە كە خەڵكی كوردستان بەئامانج بگرێت لەوە ئەگەر بۆمبێكی وەك هێرۆشیما بەكار بهێنرێت، چی لە خەڵكی هەولێر و سلێمانی دەكات، واتا ئەمە تەنها ترس خستنە دڵی تاك كوردە بۆ ئەوەی بە پیری داواكاری مافە رەواكانی خۆیان نەچن كە مافی دەوڵەتی و سەربەخۆی بوونە”.

 

Back to top button