هەوڵێكی گۆڕان بۆ تێكدانی ئاسایشی كوردستان فەشەڵی هێنا
خواكوڕك
ماوەیەكی بەر لە ئێستا چ لەسەر ئاستی راگەیاندنەكان چ لەسەر ئاستی لێدوانی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان باس لە ناونووسینی خەڵك دەكرا بۆ حشدی شەعبی لە چەندین ناوچەی جیاواز، بەڵام ئەو هەوڵە سەركەوتوو نەبوو، بەگوێرەی دواین زانیاری پرۆژەكە شكەستی هێناوە، دەرفەت بەدروست كردنی حشدی شەعبی نەدراوە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو دۆسییە دەلێت، كەسێك بەناوی سەردار ئاغا سورچی هەڵسوراوی دیاری گۆڕان بەهاوكاری چەند پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرەلەمانی عێراق و چەند بەرپرسێكی نزیك لە مالیكی پرۆژەیەكی هاوبەشیان دروست كردبوو بۆ ئەوەی زیاتر لە 3000 هەزار كەس ناونووس بكەن لەهەرێمی كوردستان بۆ حشدی شەعبی و بەهاوبەشی پارەكە وەربگرن”.
هەر لەو بارەیەوە سەردار عومەر ئاغای سورچی، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان و سەرۆك عەشیرەتی سورچی، لەسەر دروست بوونی ئەو هێزە دەڵێت: ״ دامانناوە هێزێك درووست بكەین كە لە 3000 كەس پێكبێت و سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق ببێت و مووچە و كەلوپەلی تەواوی ئەو هێزە حكوومەتی عێراق دابینی دەكات و ئەو هێزە لەسەر داواكاریی وەزارەتی بەرگری درووست دهکرێت، خۆیان داوایان لێ كردووم”.
شایانی باسە دروست کردنی ئەو هێزە لەلایەن گۆڕانەوە لە ژێر فەرمانی حەشدی شەعبی دەبێت بەگوێرەی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی ئەم هەنگاوە نوێکردنەوەی جاشایەتییە لە هەرێمی کوردستان و جارێکی دیکە بەرژەوەندیە باڵاکانی کوردستان دەخاتە ژێر مەترسییەوە، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەلێت پرۆژەكەمان شكەست پێهێناو رێگامان بەو هەوڵە نەدا كە ویستی ئاشایشی كوردستان تێكبدات”.