گۆڕان داوای هەڵوەشاندنەوەی كوردستان دەكات

خواكوڕك 

جوداخوازەكانی گۆڕان كە لەماوەی رابردوو داوای خۆپێشاندانی یەك ملیۆنیان كرد، لەبەرامبەر پرۆژەی ریفرندۆم و وەڤدی هاوبەشی پارتی و یەكێتی دا داوای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان و پارچە پارچە كردنی خاكی كوردستان دەكەن وەك وەڵامدانەوەی پرۆژەی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان كە وەڤدی هاوبەشی پارتی و یەكێتی لەناوەخۆی كوردستاندا مژووڵی سەردانن بۆ دەستەبەر كردنی پاڵپشتی كردنی لایانەكان لێی”.

هەڵسوراوی جوداخوازی گۆڕان عەدنان عوسمان لە وتارێكی دا بەناونیشانی گۆڕان‌و نیشتمانپەروەران‌و ئازادیخوازان دەبێت چی بكەن، ئەو هەڵسوراوە جوداخوازە ریفراندۆم بە كارێكی دڵرەشانە پێناسە دەكات دەلێت، وەستان بەرامبەر بەو سیاسەتەش تەنها بە نوزەو كروزانەوەو سەرخەواندن و دوبارەكردنەوەی قەوانە سواوەكان نابێت، بەلكو بە پرۆژەی بەدیل ئەبێت.

هەر لەو بارەیەوە عەدنان عوسمان دەلێت پرۆژەكەش پارچە كردنی خاكی كوردستانە و هەڵوەشاندنەوەی سەربەخۆی و ریفراندۆمە كە ئەو بە كارێكی دڵرەشانە وێنای دەكات بۆ شكەست پێهێنانی سەربەخۆی و ریفراندۆم لەتەواوی كوردستان پێشنیاری ریفراندۆم بۆ بە هەرێم كردنی سلێمانی-كەركوك وەك پرۆژە دەخاتەروو، داوای لە سەركردایەتی كۆمەڵ و یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتوو دەكات كە پاڵپشتیان بكەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان و بەهەرێم كردنی كەركووك و سلێمانی”.

لەسەر ئەو بنەمایە هەڵسوراوی گۆڕان قسەكانی رەزا ئاڵتوون دووبارە دەكاتەوە و دەلێت  پارتی گەمارۆ دراوە و ناوچەكانی بەرتەسك كراونەتەوە، شكەستی هێناوە بۆیە دەبێت هەوڵ بدەین، دەلێت بۆیە لێرەدا ئەم پرۆژەیە ئەخەمە بەردەستان بە هیوای ئەوەی كاری لەسەر بكرێت و ببێتە مادەیەك بۆ گفتوگۆی گەرمی نێوانتان دەلێت باشترین رێگا بۆ شەكەست پێهێنانی پارتی لە ریفراندۆم و سەربەخۆی دەلێت ئەنجام دانی راپرسیە لە ناوچەی كەركوك – سلێمانی بۆ پێكهێنانی هەرێمێكی نوێ و دابڕان لە ئیدارەی هەولێر و دهۆك”.

 

Back to top button