ترەمپ دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فڕۆکەیەکی بەهای 400 ملیۆن دۆلار وەک دیاری پێشکەش دەکرێت 

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 13-05-2025 تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 16ـی مانگ؛ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی هەریەک لە سعودیە، قەتەر و ئیمارات بکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ترەمپ چاوی لەوەیە بە چەند رێککەوتن و وەبەرهێنانێک بگەڕێتەوە. کە بەهاکەیان نزیکەی یەک تریلیۆن دۆلارە.

بەگوێرەی پلانی گەشتەکە، فڕۆکەکەی ترەمپ سەرەتا لە ریاز دەنیشێتەوە، دواتر دەچێتە دەوحە و پاشان لە ئەبوزەبی کۆتایی بە گەشتەکەی دەهێنێت.

ڕۆژنامەی ABCـی ئەمریکی یش بڵاوی کردووەتەوە، بڕیارە خێزانی شاهانەی قەتەر لە سەردانی دۆناڵد ترەمپ بۆ وڵاتەکەیان، فڕۆکەیەکی تایبەت و شاهانە لە جۆری (Boeing 747-8) وەکوو دیاری پێشکەشی سەرۆکی ئەمریکا بکات.

هەروەها ئاماژەشی داوە، پێشبینی دەکرێت ترەمپ دیارییەکە قبووڵ بکات .

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، فڕۆکەکە بەهای 400 ملیۆن دۆلارە، بەمەش دەبێتە بە نرخترین دیاریی کە پێشکەشی سەرۆکی ئەمریکا کرابێت.

Back to top button