سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی بۆ كۆچی دوایی بەهمەن حوسێن بڵاو كردەوە

ئەمڕۆ هەینی 16ی 5ی 2025، سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی بۆ كۆچی دوایی بەهمەن حوسێن، جێگری سەرۆكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بڵاو كردەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی :-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتمانپەروەر (بەهمەن حوسێن جێگری سەرۆكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان)ـم پێ گەییشت. خوالێخۆشبوو بەهمەن حوسێن خەباتگێڕ و دڵسۆزی دۆزی گەلەكەی بوو و هەڵوێستە نیشتیمانیەكانی هەردەم جێگەی پێزانین بوون و لەیاد ناکرێن.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو بەهمەن حوسێن و سەركردایەتی و ئەندامانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

16ی ئایاری 2025

Back to top button