سەرۆك بارزانی و كونسوڵی گشتیی فەرەنسا تاوتوێی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمیان کرد

سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە یان برێیم كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر كرد و لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

ئەمڕۆ شەممە 17/5/2025، لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە یان برێیم كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پڕۆسەی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا كرایەوە.

Back to top button